کڵاوی مەلۆی نایە سەر جەلۆی.
جەلۆ، مەلۆ: دوو ناوی بچووککراوەن بۆ جەلیل و مەلا، (لە زمانی کوردیدا ناوی بچووککراوە، یان بۆ خۆشەویستی یان بۆ شکاندنی کەس بەکاردێت) کەسێک فێڵ لە کەسێک بکات، لە کوردەواردا پێی دەوترێت: کڵاویان نایە سەری، واتە: خەڵەتانیان. بۆ کەسێکی فێڵاوی بەکاردێت لە سەودادا، قۆڵی ئەمی پێنەبڕێت هیی ئەو ببڕێت. [1]