کڵاوێکی دانێ و سڵاوێکی لێبکە.
دەسەڵات لە کۆمەڵگەی کوردەواردا لە مێژوویەکی دێرینەوە، لەناو بنەماڵەدا دەسەڵات لای پیاو بووە، پیاوانیش لەگەڵ شەدە و مشکیدا کڵاویان لەسەرناوە، داگرتنی کڵاو لەنەریتدا ئاماژەیە بۆ ڕازیبوون بە دەسەڵاتی کەسی بەرانبەر، واتە: بۆ هەر ماڵ و بنەماڵەیەک دەبێت کەسێکی گەورە و قسەکەر هەبێت، هەمووان کڵاوی بۆ داگرن، لە خۆشی و ناخۆشیدا لە قسەی دەرنەچن. [1]