گا ڕیخی کرد.
گا ئاژەڵێکی بەهێزە، لە ژیانی کشتوکاڵیدا کەڵکی زۆر دەگرێت و بۆ جووتکردن بەکاردێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جار زیانیش دەدات، ڕیخ: پیسایی گا. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ڕەفتار و کرداردا باش بێت، بەڵام لە گوفتاردا ڕەق بێت، کورد وتەنی قسەتڕن بێت و هەندێکجار بەهۆی قسەکانییەوە خەڵکی لێی دڵگران بن.[1]