گا غەزری باری نەبا، دەبێت ئاگر لەسەر پشتی بکەیتەوە.
غەزر: پێچەقاندن (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کوردەواردا گا بۆ باربردن و زەوی کێڵان بەکارهاتووە، مرۆڤیش بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێنیتەوە، دەبێت پێ بچەقێنێت، کار بکات و بژێوی دابین بکات، واتە: هەر کەسێک تەپلۆس و تەممەڵ بێت و کاری نەکات، دەبێت توندیی لەگەڵ بەکاربهێنیت.[1]