گیا لە جێگەی عاسی دەمێنێ.
عاسی: مەبەست لە جێگەی سەختە، وڵاتی کوردەوار بەشی زۆری شاخاوییە، چەندین گیای بەهادار و بەکەڵکی لە جێگە سەختەکاندا لێدەڕوێت، بۆ دەوڵەمەندێکی چرووک و دەستنووقاو بەکاردێت کە مڵک و ماڵی لە جێگەیەکی تونددا هەڵبگرێت، کەم نەکات و دڵی نەیەت بیخوات. [1]