گورگ گۆشتی نەخوات، ددانی دێشێت.
گورگ ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشتخۆرە، کەڵبەی تیژیی هەیە، بۆ تێکشکاندن و پارچەکردنی جەستەی نێچیر بەکاری دێنێت، لە وڵاتی کوردەواردا بەشێوەیەکی سرووشتی هەیە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە فرە حەرامخۆر بێت، لە ژیانیدا کەسابەت نەزانێت، تەنیا کاری حەرامخواردن بێت. [1]