گوتیان: قرژاڵ بۆ بە دووسەر دەڕۆی، وتی: بۆ جوانان عەیب نییە.
قرژاڵ: گیانەوەرێکە لە کانیاو و ئاوی سازگاردا دەژیی، توانای جووڵە و ڕۆشتنی سەیری هەیە، لەبەر ئەوەی بەردەوام لەناو ئاودایە خاوێن و جوانە، پەندەکە بۆ کەسی پارەدار و دەستڕۆشتوو بەکاردێت کە هەندێک کاری خراپی پێ عەیب نییە، چونکە سامانەکەی بۆی دادەپۆشێت. [1]