ناونیشانی پەرتووک: مایندۆڵ
ناوی نووسەر: مەنسوور سۆفی
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
لە ناو شانازیەکانی مێژووی شۆڕشدا زۆر جار کارەسات گەلێک ڕوویداوە کە بە ئاسانی لێی تێپەر بووین. ئەوەندە بە شۆڕشەوە سەرقاڵ بووین کە ژانەکانی دیکەی ژیانمان زۆر جار لە بیر چووەتەوە یا بە ئاسانی بە سەریدا تێپەریووین. خۆشەویستی زۆر جار لە کولتوری ئێمە شتی ناخۆشی لێکەوتۆتەوە. چ خۆشەویستی بۆ شۆڕش چ خۆشەویستی بە ڕەگەزی بەرانبەر.
ئەوەی لە ناو چیرۆکی مایندۆل دەیخۆێینەوە تێکەڵێکە لە هەر دوو. بە هەر دوو ژانی ئەم نەتەوەیەدا دەگەرێ. جاری وایە بۆت لێکناکرێتەوە کام درووستە کام هەڵەیە.
خۆشەویستی زۆر باشە بەڵام بۆ ژنێک هەموو شتێک نییە. دوورکەوتنەوە لەو کەسەی وا خۆشت دەوێ زۆر جار کارەساتی ناخۆشی لێدەکەوێتەوە. زۆر جار بیستوومانە دووری، دووری دێنێ.
مروڤەکان بۆ وەبیر هێنانەوەی خۆیان پێویستیان بە یەکێکیترە، بەڵام فەرامۆشی زۆر جار دەبێتە دەرمانی دەردان. [1]