ناو: جەلال
نازناو: جەلال وەردە _ جەلال زەنگابادی
ناوی باوک: حسێن محەمەد پاڵانی
ساڵی لەدایکبوون: 1951
ڕۆژی کۆچی دوایی: #05-06-2023#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
جەلال حسێن محەمەد پاڵانی جاران بە (جەلال وەردە) و دواییش بە (جەلال زەنگابادی) ناسراوە، ساڵی 1951 لە ناوچەی کوڵەجۆی زەنگاباد لەدایک بووە.
نووسەر (بە زمانی کوردی و عەرەبی) نووسیوە و وەرگێڕانی لە زمانەکانی (فارسی، تورکی، ئینگلیزی) کردووە.
جەلال زەنگابادی لە ساڵی 1967وە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا کەوتووەتە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی، تا ئێستا (19) پەرتووکی چاپ کردووە، لە چاپی (8) پەرتووکیشدا لەگەڵ چەند کەسێک هاوبەشە، و چەندین پەرتووکی تریشی چاپ نەکراون.
جەلال زەنگابادی نیشتەجێی شاری هەولێر بووە و لە ڕێکەوتی 05-09-2023 دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی میهرەبانی لە شاری هەولێر بە نەخۆشی جەڵتەی مێشک و لە تەمەنی 72 ساڵیدا چووە بەر دلۆڤانی خودای گەورە. لە گۆڕستانی کەسنەزان بەخاک سپێردرا.[1]