بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی توێژەر و ئەدیب و وەرگێڕی ناوداری کورد (جەلال زەنگابادی)یم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی و هەموو ئەدەبدۆست و زانا و نووسەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.[1]
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
5ی ئەیلوولی 2023
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=