ئەسپە ڕەشەی بەرتاوان
ڕۆژێ دەخوا چل مەن دان
ئەسپە ڕەشە مەبەست لە ئاشی ئاوە، (ئاش ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت) مەن: دەفرێکی تایبەتییە، دانەوێڵەی پێدەپێورێت (فەرهەنگی خاڵ) لە کوردەواردا ئاشەوانکان بۆ هەر ڕبەیەک دانەوێڵە، مەنێکیان وەک هەقدەست وەرگرتووە. واتە: ئاشی ئاو ڕۆژانە چل ڕبە دانەوێڵە دەهاڕێت، چل مەنی هەقدەستە بۆ ئاشەوانە. وەڵام (ئاسیاو یان ئاشی ئاوگەڕ) .[1]