ئەوە مەلێکە جەرگی بەتاوە
سەری لە بیروون، لاقی لە ئاوە
مەبەست لە ئاسیاو یان ئاشی ئاوگەڕە، (ئاسیاو: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت) سەری لە بێروون، بێروون مەبەست لە بیابانە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) واتە: ئاسیاو بەشی سەرەوەی وشکە و بەهۆی بەرداشەکانەوە دانەوێڵە دەهاڕێت، لاقی لە ئاوە، واتە: بەشی خوارەوەی ئاسیاو تەڕە و جۆگەکەی ئەو ئاوەی پێدادەڕوات کە بەرداشی ئاسیاوەکە هەڵدەسووڕێنێت. وەڵام (ئاسیاو یان ئاشی ئاوگەڕ) . [1]