ئەز دیوەکی وەدەرچووم، لە دوو دیوی دەردەکەوم.
دیو: مەبەست لە ژوورە، بەڵام لە مەتەڵەکەدا مەبەست لە پزوو یان دەرلینگی شرواڵە، (شرواڵ: بەشی خوارەوەی جلوبەرگی کوردیی کەلەپووریی پیاوانەیە) ئەز دیوەکی وەدەرچووم: مەبەست لە شرواڵە کە لەپێ دەکرێت، لە دوو دیوی دەردەکەوم: مەبەست لە دوو دەرلینگی شرواڵە کە قاچی پێدادێتەدەر. وەڵام (شرواڵ) .[1]