ئەوە چییە؟ دوو کونە ڕێوی، ئاو لێی ڕۆیی.
ڕێوی ئاژەڵێکی کێوی گۆشتخۆرە، لە کوردەواردا بەفێڵ بەناوبانگە، لە ناوچە چیاییەکاندا لە کون و کەلێنی شاخدا دەژیی، دوو کونە ڕێوی، مەبەست لە دوو کونی لووتی مرۆڤە، کە بە کونە ڕێوی چووێنراوە، ئاو لێی ڕۆیی، مەبەست لە تەڕیی و ئاوی لووتە کە مرۆڤ بەهۆی سەرماوە تووشی دەبێت. وەڵام (کونە لووت) .[1]