ئەوە چییە؟ خاوەنی وەلەدە، بەڵام لە دایک و باوک وەلەد نەبووە.
لە مەتەڵەکەدا وشەی (وەلەد) بەدوو واتای (منداڵ یان لەدایکبوون) هاتووە. ئەوە چییە خاوەنی وەلەدە، مەبەست لە داکاوا و باباوایە (ئادەم و حەوا) لە ئەفسانە گەلی ئایینەکاندا ئادەم و حەوا ڕاستەوخۆ خودا درووستی کردوون و واتە دایک و باوکیان نییە، بەڵام دایک و باوکی هەموو مرۆڤایەتین. وەڵام (داکاوا و باباوا یان ئادەم و حەوا) . [1]