ئەوە چییە؟ ڕەشە وەک بزن، گونک دەگرێ وەکوو ژن.
ڕەشە وەک بزن: مەبەست لە قالۆنچەی گوخلەیە، (قالۆنچەی گوخلە: جۆرێک قالۆنچەیە بەسرووشت خەریکی خڕکەردنەوەی پیساییە) ، گونک یان هەنگوتک: مەبەست لە مستێک هەویرە کە ژن بە دەست خڕیدەکاتەوە و ئامادەی دەکات بۆ نانکردنەوە، ئەمە چووینراوە بەو پیساییەی کە قالۆنچەی گوخلە خڕیدەکاتەوە و دەیباتەوە بۆ کونەکەی. وەڵام (قالۆنچە) .[1]