ئەوە چییە؟ سەنگینە وەزنی نییە، شیرینە تامی نییە.
وەزن: کێش. سەنگینە وەزنی نییە، مەبەست لە خەوی مرۆڤە، کاتێک مرۆڤ جەستەی بەهۆی کارکردنەوە ماندوودەبێت، پێویستی بە پشوو و خەوە، خەوی دوای ماندووبوون قووڵە، شیرینە تامی نییە، مەبەست لە شیرینی خەوە، کە مرۆڤ ناتوانێت دەستبەرداری ببێت. وەڵام (خەو) .[1]