ئەوە چییە؟ سپییە پەنیر نییە، کلکی هەیە مشک نییە.
پەنیری کوردیی (مەیرە یان سەلک) ڕەنگی سپییە، لە مەتەڵەکەدا مەبەستی لە توورە، (توور یەکێکە لە جۆرەکانی سەوزە و بەسەلک لەژێر زەویدا دەڕوێت، ڕەنگی سپییە و ڕەگەکەی وەک کلک بەدوای سەلکی تووردا درێژ دەبێتەوە) کلکی هەیە وەک مشک؛ مەبەست لە ڕەگی توورە. وەڵام (توور) .[1]