باڵەخانەی گۆشتن
پێپلیکانەی ئاسن
باڵەخانە بۆ تەلاری بەرز بەکاردێت، بەڵام لە مەتەڵەکەدا مەبەستی لە وڵاخی بەرزەیە وەک ئەسپ و مایین، کە بەرزی باڵایان بە باڵەخانە چووێنراوە، پێپلیکانەی ئاسن، مەبەست لە ئاوزەنگی وڵاخە کە بەڕاست و چەپی جەستەیدا شۆڕدەبێتەوە، مرۆڤ لەکاتی چوونەسەرپشتی وڵاخدا وەک پێ پلیکانە بەکاری دێنێت. وەڵام (ئەسپ و ئاوزەنگ) .[1]