بەرزە وەک چنار، چەوتە وەک شیلان
ئامۆزای دیو و جن، برازای شەیتان
مەتەڵەکە وەسفی جەستەی مار دەکات، بەرزە وەک چنار: مەبەست لە جەستەی مارە، کاتێک ئاشقەوماشەی مار یەکدەگرن، وەک چنار بەدەوری یەکدا بەرز دەبنەوە، چەوتە وەک شیلان، شیلان: جۆرێک گوڵی دڕکاوییە (فەرهەنگی کانی) دەچەمێتەوە، جەستەی ماریش کە بەڕێگەدا دەڕوات، دەچەمێتەوە. هەروەها لە ئەفسانە گەلی کوردەواردا مار بە دێو و درنج و خراپەکار ناسێنراوە. وەڵام (مار) . [1]