بۆخۆی لەبەردە سەد بەردی بارە
بۆخۆی بێ ڕۆحە و ڕۆحباری سوارە
مەبەستی مەتەڵەکە ناڵی وڵاخە، لە کوردەواردا ناڵ لە ئاسن درووستدەکرێت، بەڵام لە ڕەقیدا بە بەرد چووێنراوە، بۆخۆی لەبەردە، مەبەست لە ناڵی وڵاخە، سەر بەردی بارە، واتە: سەد هێندەی بەرد وڵاخ کێشی قوورسە کە لەسەر ناڵەکە دەوەستێت، بۆخۆی بێ ڕۆحە: مەبەست لە ناڵە کە شتێکی بێگیانە، ڕۆحباری سوارە، مەبەست لە وڵاخەکەیە. وەڵام (ناڵی وڵاخ) .[1]