تەرزەیە و باران دەبارێ
وای لە گرمەی هۆڕوسارێ
لۆ زەوی سواران لە ئاسمانی دێنەخوارێ
مەبەستی مەتەڵەکە باران و هەورە برووسکەیە، کە لە وەرزی زستان و بەهاردا لە کوردستان دادەبارێت. هۆڕوسار: هەورەبرووسکە. سواران لە ئاسمان دینەخوارێ: مەبەست لە باران و تەرزەیە کە لە ئاسمانەوە بۆ زەوی دادەبارێت. وەڵام (باران و هەورە برووسکە) .[1]