تاج ڕەشی ئەڵقە لە گوێ
دەوران دەکا بە دەوری دێ
مەبەستی مەتەڵەکە ساجە، (ساج: ئامێرێکی لەکەپووری کوردییە، بۆ برژاندنی نان بەکاردێت) تاجی ڕەش، مەبەست لە ساجە، چۆن تاچ دەکرێتە سەری پاشا، ساجیش دەخرێتە سەر ئاگر، دەوران دەکا بە دەوری دێ، واتە: ماڵانی گوند بۆ نانکردن دەیدەن بەیەک. وەڵام (ساج) .[1]