تاڵی هاوریشم
هەر لێرە تا دوور دەیکێشم
تاڵی ئاوریشم، مەبەست لەو داوەیە کە کرمۆکەی پەپوولە بەدەوری خۆیدا دەیتەنێت، وەک قۆزاخە لە دۆخی نالەبار خۆی پێدەپارێزێت، ئەو داوە بەهادارە و لە درووستکردنی قوماشی ئاوریشمدا بەشداری دەکات، لە مەتەڵەکەدا داوی درێژی ئاوریشم بە ڕێگە چووێنراوە. وەڵام (ڕێگە) .[1]