جارێک شیرینە جارێک سوێر دەکرێت
بۆ برژان و بۆ کولێرە دەبێت
مەبەستی مەتەڵەکە گەنمەشامییە، کە لە کوردەواردا بەچەند شێوەیەک بۆ خواردن ئامادەدەکرێت، جارێک شیرینە واتە: گەنمەشامی گەر گەرم بکرێت تامی شیرینە، هەندێکجار بە خوێ سوێردەکرێت، بۆخواردن بەتامترە، هەروەها بەئاگر دەبرژێنرێت و دەشکرێتە ئارد و نان. وەڵام (گەنمەشامی) .[1]