چوار مەڕ و شوانێک
حەوشێک و بانیک
مەبەستی مەتەڵەکە دەست و پەنجەی مرۆڤە، چوار مەڕ و شوانێک، شوانکارەی کورد هەمیشە بۆ چەند مەڕێک شوانێکی داناوە، لە مەتەڵەکەدا چوار پەنجەی دەست بە مەڕ و پەنجەکەڵەش بە شوان چووێنراوە، لە کوردەواردا هەموو بانێک (سەربانێک) لەخوارەوە حەوشێکی هەیە، حەوشێک و بانێک، مەبەست لە بەر و پشتی دەستە. وەڵام (دەست و پەنجەی مرۆڤ) .[1]