ناونیشانی پەرتووک: ناسنامەی زمانی کوردی بەرگی 1 و 2 و 3
ناوی نووسەر: #فازڵ ئوسوڵیان#
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی دووەم
ناسنامەی زمانی کوردی لە ڕاستیدا پەرتووکێکی مێژووییە کە باسی مێژووی زمانی کوردی دەکات لە سەردەمەکانی سەرەتایی مێژووەوە هەتا ئەم سەردەمە. باسی چۆنییەتی پەیوەستبوونی زمانەکانی ئەوێستایی و پەهلەویی دەکات بە زمانی مادی (کوردی)وە. باسی پەیوەندی و پۆلینکردنی شێوەزارەکانی زمانی کوردی دەکات بەپێی پێوەری زانستی و زمانەوانی. [1]