ناونیشانی بابەت: سوودەکانی ئۆمیگا 3 یان ڕۆنی ماسی
ئامادەکردن و نووسین: د. #گەوهەر سەمەد#
وانزیک ئەبینەوە لە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن بۆیە زۆر بە پێویستم زانی باسی گرنگی ئۆمیگا 3 بکەین:
=KTML_Bold=ئۆمیگا 3 چییە؟=KTML_End=
ترشی چەوری ئۆمیگا 3 کە بە ڕۆنی ماسی بەناوبانگە، لەش ناتوانێت درووستی بکات پێویستە لە ڕێگای خواردنەوە دەستمان بکەوێت. بە زۆری لە جۆرەکانی ماسی وەکوو سەلەمۆن، توونه، سەردین ھەیە ھەروەھا لە گوێز و بادەم
(بۆیە پێویستە ھەفتەی دووجار ماسی بدەیتە منداڵەکەت ). ئەگەر ئەو بڕە نەخورێت پێویستە لە ڕێگای دەرمانەوە وەری بگریت (بڕی دەرمان و ماوەکەی لە منداڵێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە).
=KTML_Bold=سوودەکانی ئۆمیگا 3 بۆ منداڵان:=KTML_End=
- بۆ بەھێزکردن و گەشەکردنی مێشک و باشکردنی تەرکیزی منداڵ (بۆیە ئەوانەی کە لە خوێندن خراپن سوودی زۆر وەئەگرن).
- باشکردنی خەوی منداڵان و خەوزڕاندن کەم ئەکاتەوە (بۆیە زۆرجار لە جیاتی میلاتۆنین واتا ھۆرمۆنی خەو بەکاردێت).
- بەھێزکردنی بەرگری لەش و تەنانەت کەمکردنەوەی نيشانەکانی نەخۆشی (ڕەبۆ) لەمنداڵان.
- باشکردنی توانای بینین.
- بۆ تەندرووستی پێست و پرچ.
- سوودی زۆری ھەی بۆ ئەو منداڵانەی کە کێشەی (فرط الحرکة وقلة الترکيز) ھەیە.
- بۆیە ھەوڵ بدەن خۆتان و منداڵەکانتان بەردەوام ئۆمیگا 3 لەخواردنەکانتان ھەبێت و لەو سوودانە بێبەش نەبن. [1]