ناو: سلیڤان
نازناو: سلیڤان کاکەیی
ناوی باوک: وەهمی
ڕۆژی لەدایکبوون: #22-02-2002#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
سلیڤان وەهمی لەدایکبووی 22-02-2002، خەڵکی کەرکووکم، لە ئێستادا 2023 لە #هەولێر# نیشتەجێم، لە ساڵی 2018 یەکەمین چیرۆکم نووسی کە هانیدام بۆ نووسینی زیاتر، بێگومان هەبوونی چەند نووسەرێک لە بنەماڵەکەم باشترین هاندەرم بوون.
قوتابی قۆناغی چواری کۆمەڵناسیم لە زانکۆی سەڵاحەدین-کۆلێژی ئەدەبیات. یەکەمین پەرتووکم (بەناوی کۆمەڵە چیرۆکی #پەندی ئازارەکان#) لە ڕێکەوتی #18-05-2023# بڵاو کردەوە.
ئامانجی من لە نووسینی چیرۆک گواستنەوەی هەستی تاکەکانە لە بارودۆخە جیاوازەکان، گەیاندنی پەیام و ئامۆژگارییە لەئامێزی چیرۆکدا. [1]