بەڕێوەچوونى کۆنفرانسى دادپەوەرى لە #سلێمانى#.
لە ڕێکەوتی #07-09-2023# ڕۆژی پێنجەشەممە لە شارى سلێمانى، پێنجەمین کۆنفرانسى ڕێکخراوى هەژان بۆ فیکر و مەعنەوییەت، ناونیشانی (دادپەروەری، بناغەی بوونیاتنان و گەشەسەندنی کۆمەڵگە) دەستى بەکارەکانى کرد.
کۆنفرانسەکە بەئامادەبوونى دکتۆر #موحسین ئەدیب#، بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیریی و هونەرى سلێمانى، کە هاوکات نوێنەرى پارێزگارى سلێمانی بوون و نووسەران و ڕۆشنبیرانى بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا، دکتۆر موحسین ئەدیب، وتارێکى پێشکەشکرد و تیایدا ڕایگەیاند، تەوەرى سەرەکى کۆنفرانسەکە، پرسێکى زۆر گرنگە کە ئەویش دادپەروەرییە.
وتیشى: پرسى دادپەروەرى چەندە پێویستى بە یاسا و حیزب و ڕێکخراوەکان هەیە، ئەوەندەش پێویستى بە گفتوگۆى عەقڵانى هەیە، کە ئێستا 2023 لەم کۆنفرانسەدا کارى لەسەر دەکەن.
دەشڵێت، گفتوگۆکردنیش لەسەر دادپەوەرى سەرەتاى جێبەجێبوونى دادپەروەرییە، هەروەها چەندە گرنگە لە هۆڵێکى وەهادا گفتوگۆ لەسەر دادپەوەرى بکرێت، گرنگتر ئەوەیە لەناو هۆڵى پەڕڵەمان و هۆڵى حیزبەکاندا، گفتوگۆى جدیترى لەسەر بکرێت.
دکتۆر موحسین ئاماژەى بەوەشکرد، کە قسەکردن لەسەر چەمکى دادپەروەرى دەبێت بەردەوام بێت و لە کۆنفرانس و کۆبوونەوەکانی دیکەدا، گفتوگۆى لەبارەوە بکرێت.
لە کۆتایی وتارەکەشیدا، دەست خۆشى لە ڕێکخەرانى کۆنفرانسەکە و ڕێکخراوى هەژان کرد بۆ ئەنجامدانى کارەکە و بەخێرهاتنى میوانانیشى کرد بۆ ئامادەبوونیان لەو کۆنفرانسە. [1]