ئەگەر ئەقڵت هەس، ئەقڵت هاپێوە
پیرۆزەس و سێ شتی هاپێوە
ئەقڵ: بیروهۆش. هەس: هەیە. هاپێوە: پێتەوەیە. مەبەستی مەتەڵەکە ئاسمان لەگەڵ مانگ و ئەستێرەکانە، واتە: ئەو مرۆڤانەی کە بیروهۆشیان هەیە و بەکاری دێنن، گەر سەیری ئاسمان بکەن، ئەوا مانگ و هەموو ئەستێرەکان دەبینن کە بە شەو ئاسمانی ڕووناک کردووەتەوە. وەڵام (ئاسمان و ئەستێرەکان) .[1]