ئەوە چەس، ئەچێ بە ڕێگادا ماندوونابێت.
چەس: واتە: چییە، تایبەتە بە بەشە شێوەزاری موکریان و ئەردەڵان (سنە) ، ئەچێ بە ڕێگادا: واتە: بەڕیگەدا دەڕوات. هەموو گیانلەبەرێک لەکاتی ڕۆیشتنی زۆردا ماندوو دەبیت، بەڵام مەتەڵەکە مەبەستی لە ڕۆیشتنی ئاوی چەم و ڕووبارە، کە بەردەوام دەڕوات و ماندوونابێت. وەڵام (ڕۆیشتنی چەم و ڕووبار) . [1]