ئەوەڵەکەی چێشتی کوردانە
دووەمەکەی سەرمایەی ژیانە
وەڵامی مەتەڵەکە وشەی (ئاشکار) ە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە کاری چێشت لێنان بێت، ئەوەڵەکەی چێشتی کوردانە، مەبەست لە تەنیا وشەی (ئاش) ە، کە بەشی یەکەمی وشەی (ئاشکار) یە، بەواتای چیشت دێت، دووەمەکەی سەرمایەی ژیانە، مەبەست لە وشەی (کار) ە، کە بەشی دوومی وشەی (ئاشکار) ە، بەواتای کار و ئیش دێت. وەڵام (ئاشکار) .[1]