نەکەی دەکەم کۆڵ دەبێ
نە تەشتەکەم پڕ دەبێ
دوکەڵەکەم کەم دەبێ
کۆڵ: قامکی پەڕیو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ڕووداوێکدا بەشێک لە پەنجەکانی دەستی بقرتێن و کوورت ببنەوە، مەتەڵەکە مەبەستی لە سیغارکێشانە کە هەتا زیاتر بکێشرێت، زۆرتر کوورت دەبێتەوە، کوورتبوونەوەی سیغار بە پەنجەی کۆڵ بەراوردکراوە. وەڵام (سیغارکێشان) . [1]