دوو مەشخەڵ لەنێو یەک سەرای بێدەر
چوار پەڵۆش هەن، شەش لاشە و یەک سەر
مەشخەڵ: بڵێسە (فەرهەنگی شێخانی) سەرای بێدەر، مەبەست لە ئاسمانی پان و بەرینە، دوو مەشخەڵ: مەبەست لە مانگ و خۆرە کە لە ئاسماندا بڵێسەی ڕووناکی دەدەن، مانگ بەشەو و خۆر بە ڕۆژ. شەش لاشە و یەک سەر، مەبەست لەوەیە لە چوار سووچی ئاسماندا کۆ ئەستێرەی حەوتەوانە هەیە.وەڵام (ئاسمان و مانگ و خۆر) .[1]