حەوزە قووڵە
دەوری تووڵە
حەوز بە جێگەیەک دەوترێت کە قووڵ بێت و ئاوی تێبکرێت، واتە: حەوز دەشێ بەردەوام تەڕ بێت، لە مەتەڵەکەدا حەوز لە چاڵیی و تەڕییدا بە چاو چووێنراوە، هەروەها چاو پێڵوی سەر و خواری هەیە، بە تووڵی دەوری حەوز چووێنراوە بۆ ئەوەی شتی تێنەکەوێت. وەڵام (چاو) . [1]