هەم تشتێکە، هەم دەشتێکە.
تشت: شت یان شتومەک (فەرهەنگی کانی) هەم تشتێکە، مەبەستی مەتەڵەکە چاوی مرۆڤە، کە بە هەر شتێکی ئەم دنیایە چوواندوویەتی، هەم دەشتێکە، مەبەست لەوەیە کە چاو چەندە قەبارەی بچووکە، بەڵام لەتوانایدا هەیە تەواوی دەشتودەر ببینێت. وەڵام (چاو) . [1]