هەنووکە و مەنووکە
لێی دەبارێ بەفرۆکە
هەنووکە: ئێستا. هەنووکە و مەنووکە، دەستەواژەیەکە بۆ خۆش وتن، جوانکاریی و ئاوازی موزیکیی پەندەکە هاتووە، بۆ ئەوەی مەتەڵ لە زاری مەتەڵسازەوە سەرنجڕاکێشبێت، لێی دەبارێ بەفرۆکە، مەبەست لە هیڵەکە (هێڵەک ئامیرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ بێژانەوەی ئارد بەکاردێت) هاتنە خواری ئارد بە هێڵەکدا چووێنراوە بە بارینی بەفر. وەڵام (هێڵەک) .[1]