ئەوە چییە چلۆنە
زەنگیانەی گورزەهۆنە
پەڕی سەری وەک سۆنە
گورزەهۆن: جۆرێک هۆنینەوەیە کە بە چوار گوریس دەکرێت، دەبێت هۆنینەوەکە چوارگۆشە بوەستێت (فەرنەگیکی خاڵ) ، مەبەست کە گەنمەشامییە کە لە مەتەڵەکەدا دەنکەکانی بەزەنگیانە و خودی گەنمەشامییەکە بە گورزەهۆن چووێنراوە. پەڕی سەری وەک سۆنە، سۆنە: مراوی، مەبەست لەو توێکڵە تەنکەی دەوری گەنمەشامییە کە وەک پەڕی مراوی وایە، تەڕنابێت. وەڵام (گەنمەشامی) . [1]