چەرمگە وەک پەنیر
ڕەشە وەک قیر
ئەڕوێ وەک تیر
چەرمگ: ڕەنگی سپی (فەرهەنگی خاڵ) ، پەنیر: بەرهەمی سپیایی ئاژەڵ، چەرمگە وەک پەنیر، مەبەست لە سپێنەی چاوی مرۆڤە کە وەک پەنیر ڕەنگی سپییە، ڕەشە وەک قیر، مەبەست لە گلێنەی چاوە کە لە ڕەشیدا بە ڕەنگی قیر چووێنراوە، ئەڕوێ وەک تیر، واتە: وەک تیر دەڕوات و دوور دەبینێت. وەڵام (چاو) .[1]