کامەیە ئەو گوڵەی لە باخدا نییە
بەڕۆژ شکوفێ و بەشەو خونچەیە
بەپێی بیر و ژیریی مرۆڤ، شوێنی سەرەکی گوڵ، لە باخدایە، واتە: گوڵ لە باخدا دەڕوێت و گەشەدەکات، کامەیە ئەو گوڵەی لە باخدا نییە، مەبەست لە چاوی مرۆڤە کە بە گوڵ چووێنراوە، بەڕۆژ شکۆفێ، واتە بەڕۆژ دەکرێتەوە، بەشەو خونچەیە، واتە: چاو بە ڕۆژ دەبینێت و بەشەو وەک خونچە دەخەویت. وەڵام (چاو) . [1]