دوو چرای ڕۆشن، دوو لوولەی تفەنگ
شازدە بەرد لەبان شازدەی تر بەندە
مەبەست لە ڕووخساری دەموچاوی مرۆڤە، دوو چرای ڕۆشن، مەبەست لە دوو چاوی مرۆڤە کە بە چرا چووێنراون، دوو لوولەی تفەنگ، مەبەست لە دوو کونەلووتی مرۆڤە کە چووینراوە بە لوولەی تفەنگ، شازدە بەرد لەبان شازدەی تر بەندە، مەبەست لە سی و دوو دانی دەمی مرۆڤە کە شازدەی لەسەرەوە و شازدەی لە خوارەوەیە. وەڵام (چاو، لووت و ددان) . [1]