ناو: ڕامیار
نازناو: ڕامیار دێهدار
$ژیاننامە$
ڕامیار دێهدار، چالاکی مافی کرێکاران و خەڵکی شاری #سنە#، لە ڕۆژی #19-09-2023# بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئامادەبوونی لە ساڵیادی شەهیدکردنی (مەهسا-#ژینا ئەمینی#)، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش دەبەنە سەر ماڵی بنەماڵەی دێهدار و لە ئەنجامدا ڕامیار دێهدار لەگەڵ برایەکی بە ناوی #خەبات دێهدار#، بەشێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر دەکرێن. [1]