هەڵتەقێن و دەمتەقێن
کاوڕە لەڕەی دەمتەقێن
هەڵتەقێن: بۆ هەڵوەشاندنی بەرگێک بەکاردێت کە پێشتر دوورابێت. دەمتەقێن: بە کەسێک دەوترێت کە شت بخوات و دەم بتەقێنێت، کاوڕ: بەرخی تەمەن ساڵ و نیو (فەرهەنگی شێخانی) ، لەڕ: لاواز، مەبەست لە مقەستی بەرگ بڕینە، کە بەرگی پێ هەڵدەوەشێت و پێشی دەبڕێت، لەگەڵ ئەوەی بە کاوڕی لەڕ چووێنراوە. وەڵام (مقەست) .[1]