دووی لێ دەبێت بە سێ، نزیکی لێ دووردەکەوێتەوە، دووری لێ نزک دەبێتەوە.
مەبەست لە کەسی بەساڵاچووە، دووی لێ دەبێت بە سێ، مەبەست لە چاوی کەسی بەتەمەنە کە وردەوردە کز دەبێت و شتەکان لەبەرچاوی باش دەرناکەون، دووری لێ نزیک دەبێتەوە، واتە: تەمەنی بەرەو کۆتایی دەڕوات. وەڵام (چاوی کز، نزیکبوونەوەی مردن) .[1]