گەردن زەردم، لە دەشت و هەردم
خواردنی سەردم، هەر تۆز و گەردم
مەبەستی مەتەڵەکە سێوە، گەردن زەردم، مەبەست لە توێکڵی سێوە کە ڕەنگی زەردە، لە دەشت و هەردم. واتە: داری سێو لە دەشت و هەرد دەڕوێت، هەروەها سێو بۆ خواردن دەشێ، لەبەر ئەوەی لە دەشت دەڕوێت، تۆز و خۆڵی لێدەنیشێت. وەڵام (سێو) . [1]