ئارد گەنم بەهارە
نووکی کەمێک خوارە
مەبەستی مەتەڵەکە نۆکە، (نۆک جۆرێک دانەوێڵەیە، لە مێژووی کۆندا یان لەکاتی نەهامەتیدا هاڕیویانە و کردوویانە بە نان) ، ئارد گەنم بەهارە، مەبەستی لە ئاردی نۆکە کە بە ئاردی گەنم بەراوردکراوە، نووکی خوارە، مەبەست لە دەنکی نۆکە کە نووکێکی خواری بچووکی هەیە. وەڵام (نۆک) .[1]