ناو: توبا
نازناو: نوژیان ئەرهان
ناوی باوک: ئاکیڵماس
ساڵی لەدایکبوون: 1985
ڕۆژی شەهیدبوون: #22-03-2017#
شوێنی لەدایکبوون: ڕوحا
شوێنی شەهیدبوون: #حەسەکە#
$ژیاننامە$
توبا ئاکیڵماس، ناسراو بە نوژیان ئەرهان، لە شارۆچکەی (حەلوان)ی سەربە شاری ڕوحای باکووری کوردستان لەدایکبووە. و لە ساڵی 2005 دا کاتێک لە باکووری کوردستان گرووپێکی گەورەی قەڵغانی مرۆیی پێکهاتبوو بە مەبەستی وەستانی شەڕ و کۆتایی هێنان بەکوشتنی گەنجان، یەکێک بووە لە ئەندامانی ئەو گرووپە و چوونەتە #قەندیل# و لەوێ پەیامی خۆیان ڕاگەیاند و دواتر ڕویکردۆتە شاخ و وەک ژنە ڕۆژنامەنووسێک کاری خۆی کردووە.
نوژیان ئارهان ئەو کچە ڕۆژنامەنووسەی لە شەڕەکەی ڕۆژی #03-03-2017# نێوان یەبەشە و هێزەکانی ڕۆژ لەخانەسۆری سەربە شارۆچکەی #شەنگال# بەسەختی بریندار بوو، شەوی 22-03-2017 لە نەخۆشخانەی (شەهید ساریا) لە شاری حەسەکەی ڕۆژاوای کوردستان گیانی لەدەست دا.
[1]