لە دەوی مار هاتەدەر، کەوتە دەوی عەزیا.
دەو: زار یان دەم (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، عەزیا: ماری مارخۆر. لە دنیای نابەرانبەردا هەمیشە کەسەکان لەناو گرفت و کێشەدا دەژین، تا لە کێشەیەک ڕزگاری دەبێت، تووشی کێشەیەکی لەو گرانتر دەبێتەوە. مەبەست لەوەیە کە کەسێک لە گرفتێک ڕزگاری بوو، تووشی گرفتێکی گەورەتر بوو. [1]