لە دیزەت کردم، لە دەرپێم مەکە
لە نانت کردم، تۆ لەجێم مەکە
مەبەست لە کەسێکە کە لە ئیش و کاری بکەیت و دەربەدەری بکەیت، (دیزە: لە قوڕ درووستدەکرێ و سووردەکرێتەوە و ڕۆنی کوردیی تێدا هەڵدەگیرێ) لە دیزەت کردم، لە دەرپێم مەکە، واتە: لە ماڵ دەربەدەرت کردم، وازبێنە و ئابڕووم مەبە، لە نانت کردم، تۆ لە جێێم مەکە، واتە: برسیت کردم ئیتر دەربەدەرم مەکە.[1]